بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر ساڵحی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران وتی: ئەگەر ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی سەبارەت بە دوایین هەنگاوی ئێران بڕیارێک دەربکات، ئێران کاردانەوەی پێویستی دەبێت و لە سەر ئەمەش نامەیەک ئاراستەی ئاژانس کراوە.
ساڵحی سەبارەت بە پاشکۆی بەیاننامە هاوبەشەکەی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکەی لە پاش جێبەجێکردنی یاسای هەنگاوی ستراتیژی ئێران بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان، وتی: پاشکۆی ئەو بەیاننامەیە بە نهێنی ماوەتەوە، هیچ مەرجێکی تایبەتی تێدا نییە و بە هۆی ئەوەی کە ڕیزی دامەزراوەکان و کامێراکانی چاودێریی تێدایە و هەروەها بۆ ئاشکرانەبوونی شوێنی دامەزراوە سەرەکییەکانی ئێران، ئەو پاشکۆیە بە نهێنی ماوەتەوە./.