بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری وتی کە لە ئێستاوە خۆڕاگری عێراق مافی وەڵامدانەوەی ئەمریکا و هێرشی سەر بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتەی هەیە.
ناوبراو سەبارەت بە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەیەکی سنوری لە نێوان سوریا و عێراق، وتی کە سەرجەم ڕێکەوتنەکانی پێشوو هەڵوەشاوەتەوە و لە ئێستادا خۆڕاگری عێراق مافی ئەوەی هەیە کە ئامانجەکانی خۆی دیاری بکات.
شمەری وتی: گرووپەکانی خۆڕاگری سەرەڕای ئەوەی کە دەزانن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بنکەیەکی سیخوڕییە، بەڵام ئەوەیان قبووڵ کرد کە هێرشەکانیان بۆ سەری ڕابگرن.
ناوبراو ڕەخنەی لە بێدەنگی حکومەتی بەغدا لە بەرامبەر هێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا گرت و وتی: ئەگەر حکومەت ئەوانەی هاوکاری ئەمریکایان کردووە بە ئێمە نەناسێنێت، خۆمان ڕوبەڕوی هەر هەوڵێکی دژ بە حەشدی شەعبی دەبینەوە، بە تایبەت ئەوانەی کە لە سەر حەشد زانیارییان بە ئەمریکییەکان داوە./.