بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆپێشاندەرانی گۆڕەپانی ئەلحبوبی لە ناسریە بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە حکومەت بۆ شێوازی سەرکوتکردنی خوێناوی گەڕاوەتەوە و یەکەم داواکاری ئەوان وازهێنانی مستەفا کازمییە لە پۆستی سەرۆک وەزیرانیی عێراق.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بە گەڕانەوەی حکومەت بۆ سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران بەڵێنی ئەوە دەدەین کە ئاستی داواکارییەکانی خۆمان دانابەزێنین و یەکەم داواکاری ئێمە وازهێنانی سەرۆک وەزیرانە لە پۆستەکەی تا وەک سەرۆک وەزیرانی پێشوو کە بە بێ سزادان لە سەر کوشتنی ڕۆڵەکانمان ماڵئاوایی لە پۆستەکەی کرد، واز لە دەسەڵات بێنێت./.