بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاندووە کە هۆکاری بانگهێشتکردنی باڵیۆزی ئێران لە ئەنکەرە پەیوەندی بە لێدوانێکەوە هەیە سەبارەت بە چالاکییە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە باکوری عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئێران پێویستە پاڵپشتی لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە لایەن ئەنکەرەوە بکات نەک ئەوەی دژی بوەستێتەوە.
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاندبوو کە تورکیا هیچ مافێکی بە شەنگالەوە نییە و حکومەتی عێراقە کە دەتوانێت بڕیار لە سەر ئەم شارە بدات نەک بەرپرسانی ئەنکەرە.
فاتیح یڵدز باڵیۆزی تورکیاش لە بەغدا دەستبەجێ لە تویتێکدا لە دژی لێدوانەکەی باڵیۆزی ئێران هاتە دەنگ./.