بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موختار موسەوی وتی کە بە توندی ئیدانەی هێرش و دەسدرێژییە بەردەوامەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق و دژ بە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکەین و عێراق دەتوانێت ئەم دۆسیەیە لە دژی ئەمریکا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بجوڵێنێت.
ناوبراو وتی: ئەمەش پێویستی بە هەنگاوی جیدی حکومەتی عێراق لە بەرزترین ئاست و هەروەها لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەوە هەیە تا بتوانێت ڕێگری لە دووبارەکردنەوەی تاوانی ئەمریکییەکان بکات و لە ئەنجامی ئەمەش دۆسیەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا دیسانەوە چالاک بکرێتەوە.
ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بە هۆی کەمتەرخەمی لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییەکانی ئەمریکا بە توندی ڕەخنەی لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی گرت و بێ هەڵوێستی بەغدای بە جێی شەرمەزاری ناو برد./.