بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن یەساری ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە بەردەوامی پێشێلکردنی سەروەری عێراق و بەزاندنی سنورە ئاسمانی و وشکانییەکانی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە هۆشداریی دا.
ناوبراو بە ئاماژە بە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە سنورەکانی نێوان سوریا و عێراق، وتی کە بەردەوامی ئەم هێرشانە هیچ سەروەرییەکی بۆ عێراق نەهێشتووەتەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی مستەفا کازمی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا خۆی دەدزێتەوە./.