بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەریا ئورس باڵیۆزی تورکیا لە تاران ڕۆژی یەک شەممە بە هۆی لێدوانێکی قبووڵنەکراوی وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە سەبارەت بە بوونی ئەندامانی پەکەکە لە خاکی ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و ناڕەزایەتی فەرمیی پێ ڕاگەێندرا.
ئاژانسی فارس ڕایگەیاندووە کە لەو بانگهێشتکردنەدا هەروەها ڕەخنە لە لێدوانی باڵیۆزی تورکیاش لە عێراق گیراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئاژانسی ئەنادۆڵ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە باڵیۆزی ئێران لە ئەنکەرە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کراوە./.