بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەقیل تایی شارەزای کاروباری ئەمنی عێراق وتی کە لێدوانی بەرپرسانی حکومەتی بەغدا بۆ ڕەتکردنەوەی هاوکاری هەواڵگری لە گەڵ ئەمریکییەکان دوورە لە ڕاستی.
ناوبراو وتی کە حکومەت زانیاریی سەبارەت بە یەکێک لە هێزە چەکدارە فەرمییەکان داوەتە هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا و ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە.
تایی وتی کە ئەم کێشە گەورەیە لە عێراق بە چەند تویتێک چارەسەر ناکرێت و پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی سەروەری وڵاتەوە هەیە./.