بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حنیف ئەتمەر وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی باڵای تەندرووستی ئەم وڵاتە و ڕووسیا بۆ کڕینی ڤاکسێنی کۆرۆنا بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتی کە ئەفغانستان داوای ڤاکسێنی کۆرۆنا لە ڕووسیا دەکات.
ئەتمەر وتی کە لە سەر کڕین و شێوازی گواستنەوەی ئەو ڤاکسێنە بۆ ئەفغانستان لە گەڵ بەرپرسانی ڕووسیا کۆدەبینەوە.
ئەفغانستان پێشتر 500 هەزار دۆزی ڤاکسێنی کۆرۆنای لە هیندستان هاوردە کردووە و بڕیارە لە یەکەم قۆناغەدا بۆ کوتانی بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە، فەرمانبەرانی کەرتی تەندرووستی و هێزە ئەمنییەکان بەکار بهێندرێت./.