بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیەف بەدر وتی کە عێراق لە ڕیزی یەکەم وڵاتانی جیهاندایە بۆ دابینکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنا.
ناوبراو وتی کە کۆواکس بەڵێنی دابینکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنای بۆ وڵاتانی ئەندام داوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ڤاکسێنەکان دەگاتە عێراق.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی عێراق وتی کە پلانی کوتانی 8 ملیۆن لە دانیشتووانی عێراق بەم ڤاکسێنە ئامادە کراوە.
حکومەتی عێراق 200 ملیۆن دۆلار بودجەی بۆ کڕینی ڤاکسێنی کۆرۆنا تەرخان کردووە. هاوکات 52 نەخۆشخانە و 506 ناوەندی تەندرووستیش لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە بۆ کوتانی خەڵک بە ڤاکسێنەکە دیاری کراون./.