بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تارانی کرد و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لە گەڵ عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق پاشان لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
ئەمە دووەم سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراقە بۆ ئێران لەم مانگەدا./.