بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چالاکوانێکی ڕۆشنبیری لە هەورامان وتی: مزگەوتی محەممەدی سەروو، مزگەوتی محەممەدی خواروو لە گوندی دۆڵاب، مزگەوتی گشتی و مزگەوتی محەممەد ڕەسوڵۆڵڵا لە گوندی پاڵنگان، مزگەوتی عەبدووڵای کوڕی عومەر لە گوندی تەنگیوەر، مزگەوتی پیر عومەر لە گەندی گلێن، مزگەوتی عەبدووڵای کوڕی عومەر لە گوندی تا و مزگەوتی مێژوویی گوندی بزڵانە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی تۆمارکردنی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی وەزارەتی میراتەی کەلتوری و گەشتیاری ئێران بە فەرمی چوونە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئەم وڵاتە.
پویا تالب نیا وتی: ئەم مزگەوتانە بە سامانێکی ڕۆشنبیری ناوچەی هەورامان هەژمار دەکرێن و لە پێناو پاراستنی باشتری ئەم ئاسەوارانە لە ئاستی نیشتمانیدا تۆمار کراون.
وتیشی کە ئەم مزگەوتانە بە مزگەوتی عەبدووڵایی ناسراون کە بە پێی گێڕانەوەی دەقە ئیسلامییەکان لە سەرەتاکانی ئیسلام، محەممەد بن عەبدووڵا بن عومەر، کوڕی حەزرەتی عومەر لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی هەر ناوچەیەک فەرمانی درووستکردنی مزگەوتێکی لە هەر گوندێک داوە.
تالب نیا وتی کە لەم مزگەوتانەدا ئاسەواری سەردەمی سەفەوی و قاجاڕەکانیش دەبینرێت بەڵام کۆنترین مزگەوت پەیوەندیی بە سەردەمی ئیلخانییەکانەوە هەیە.
بەڕێوەبەری بنکەی مەنزەری ڕۆشنبیری هەورامان وتی: پاش هاتنی ئیسلام ئائین لە ناوچەی هەورامان پێگەی تایبەتی هەبووە و ئەمڕۆ دەبینین کە بیر و بڕوای ئائینی و مەزهەبی خەڵک لە گرنگترین بابەتەکانە کە بە ڕوونی هەستی پێدەکرێت.
پویا تالب نیا وتی کە مزگەوت لە ئێستادا گرنگترین پێگەی لە ناوچەی هەوراماندا هەیە.
ناوبراو وتی کە پێشتریش مزگەوتی ئاویهەنگ لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا بە فەرمی تۆمار کراوە./.