بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ ناوچەیەکی سنوری نێوان سوریا و عێراق لێکۆڵینەوەکان دەست پێبکات.
ناوبراو وتی: زانیارییەکانی ئێمە ئەوە دەسەلمێنێت کە بە پێچەوانەی پڕوپاگەندەی ئەمریکییەکان، لەو هێرشەدا بنکەی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکانی عێراق کراونەتە ئامانج نەک گرووپەکانی خۆڕاگری.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: ئێمە دەمانەوێت لە سەر لێدوانی ئەمریکییەکان سەبارەت بە هاوکاری بەغدا لە گەڵ واشنتن لەو هێرشەدا لێکۆڵینەوە بکرێت./.