بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی سوریا وتی کە ئەم هێرشە پیشاندەری لاوازبوونی ئەمریکییەکانە لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی خۆڕاگری عێراق.
ناوبراو وتی: ئەم هێرشە ترسنۆکانە هۆکاری شکستی سیاسەتی ئەمریکییەکانە لە وەڵامدانەوەی هێرش و دەسکەوتەکانی گرووپەکانی خۆڕاگری.
شمەری بەرامبەر بە ئەمریکییەکان وتی: ئەگەر دەتانەوێت هێزی خۆتان بسەلمێنن، لە جێی بۆردومانکردنی ناوچە سنورییەکان، ڕاستەوخۆ شەڕی گرووپەلانی خۆڕاگری بکەن.
جێگری ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا هەروەها سەبارەت بە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ هاوکاریی هەواڵگری عێراق لەم هێرشەدا وتی: ڕەنگە کەسانی ناپاک هەبن کە دەبێت حکومەتی عێراق و دەزگا ئەمنییەکان ئەو دەستە ناپاکانە ئاشکرا بکەن./.