بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز حەداد سەبارەت بە هەڵوێستی ڕووسیا لە سەر هێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ خاکی سوریا، وتی: ڕووسیا لە سەرەتای شەڕی تیرۆریستی لە دژی سوریا لە گەڵ حکومەتی دیمەشقدا بووە و بەرگریی لە سەروەری و دەسەڵاتی کردووە کە ئەمەش بۆ تێڕوانینی مۆسکۆ و ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و دەسەڵات و سەروەری وڵاتان و هەروەها پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان مۆسکۆ و دیمەشق دەگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی: هێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەی ئەلبوکەمال دەکەوێتە چوارچێوەی دەسدرێژی و تاوانە بەردەوامەکانی دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی و سوریاش مافی یاسایی هەیە کە وەڵامی ئەم تاوان و دەسدرێژییە بداتەوە.
باڵیۆزی سوریا لە مۆسکۆ وتی: لە گەڵ هاوپەیمانان تاوتوێی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئەم دەسدرێژییانەی ئەمریکا دەکەین و هەڵوێستێک دەگرینەبەر کە لە بەرژەوەندی سوریادا بێت و بەرگری لە دەسەڵات و سەروەری وڵات بکات، هەروەها ببێتە هۆی ئەوەش کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەی پێ بەهێز بکرێت کە ئەمریکییەکان بەردەوام هەوڵی لاوازکردنی دەدەن./.