بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف هێرشەکەی ئەمریکای بە هەنگاوێکی مەترسیدار و پێشێلکردنی سەروەری عێراق ناو برد.
ناوبراو وتی: هەندێک هێرش و ڕووداوی ئەم دواییەی نێو خاکی عێراق گوماناوین و بە ئامانجی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران و هەروەها ئاسایش و سەقامگیری عێراق پلانی بۆ داڕێژراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق لە بەرامبەر دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ڕاستەقینەی ئەو هێرشانە هەنگاوی کردرایی هەبێت.
لە لایەکی دیکەوە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دڵنیایی ئەوەیدا کە وڵاتەکەی دەرفەتی ئەوە نادات ئەو ڕووداوانە کاریگەری لە سەر پەیوەندی بەهێزی نێوان بەغدا و تاران دابنێت./.