بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی شوشتەری ڕایگەیاند کە دووەم پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بە پێی موڵەتی دەستەی پەرەپێدانی بازرگانی ئەم وڵاتە لە 25 تا 29 ی گوڵانی 2021 لە ناوەندی پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە خواستی بازرگانان و بەکارهێنەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ هاوردەکردنی کاڵا و بەرهەمەکانی ئێران و هەروەها دەرفەتی بازراڕەکانی عێراق بە گشتی بۆ کۆمپانیا ئێرانییەکان داوای لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی وڵاتەکەی کرد کە بەشداری لەو پێشانگایەدا بکەن.
سەرکۆنسووڵی ئێران ڕایگەیاند کە کۆمپانیای پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی باشوری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا جێبەجێکاری ئەو پێشانگایە دەبێت و ئەوانەی ویستی بەشداریکردنیان هەیە دەتوانن پەیوەندی بەو کۆمپانیاوە بکەن./.