بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانكۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت کە ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بریتانیا ده‌بێته هۆكار بۆئه‌وه‌ی ده‌رچوانی زانكۆی سلێمانی، له زانكۆكانی بریتانیا درێژه به خوێندنی باڵا بده‌ن.
لهراگهیهندراوەکەدا هاتووە: بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، له چوارچێوه‌ی به‌ره‌وپێشچونی پێگه و ئاستی زانستی زانكۆی سلێمانی و فراوانبونی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی زانیاری بۆ دانپێدانانی نیشتمانی له وڵاتی بریتانیا، زانكۆی سلێمانی دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێنا.
لە درێژەدا هاتووە: ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی زانكۆی سلێمانی، رێگه بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌كه‌ی خۆش ده‌كات، تا له زانكۆكانی بریتانیا درێژه به‌خوێندنی باڵا بده‌ن.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، زانكۆی سلێمانی سوپاسی ئاراسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌بریتانیا و به‌تایبه‌ت كاروان جه‌مال تاهیر كردوه بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونیان له به‌دیهێنانی ئه‌و دهستكهوتهیاندا.