بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود جوخدار ئەندامی پەرلەمانی سوریا وتی: جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەم هێرشە ڕواڵەتی ڕاستەقینەی خۆیی خستەڕوو و ئەوەشی ڕوونکردەوە کە سیاسەتەکانی ئەمریکا بە هیچ سەرۆک کۆمارێک تووشی گۆڕانکاری نابێت.
ناوبراو وتی: هیچ ڕێگایەک بەدەر لە خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاران و بەکرێگیراوەکانی ئەوان لە بەردەم ئێمەدا نەماوەتەوە.
جوخدار وتی: ئامانجەکەی ئەمریکا لەو هێرشە ڕوون و ئاشکرایە و دەیەوێت تیرۆریستان لە سوریا و عێراق دیسانەوە چالاک بکرێنەوە./.