بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، غالب محەمەد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند لە ئەنجامی ئەو هێرشەی کاتژمێر ٧ی ئێوارەی هه‌ینی، بەچەقۆ و لەبەردەم ماڵەکەی لە سلێمانی کرایە سەری لە چەندین لاوە بریندار کراوە.
وتیشی، وەکو ئەوەی لەبیری بێت، چەند جارێک چەقۆیان لێداوە کە بەر سەر و لێوی کەوتووە و لە ئێستادا له نەخۆشخانەی شار لە ژێر چارەسەری پزیشکی دایە.
بە گوتەی ئومێد عه‌لی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار دو چەقۆ بەسەر سەری غالب محەمەد کەوتوە و چارەسەری بۆ کراوە.
هاوكات عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان به‌رپرسیارێتی دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامدرانی ئه‌و هێرشه ده‌خاته ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كان‌و ده‌ڵێت، “ھێزە ئەمنیەکان بە بەرپرسیار دەزانین تاوەکو دەستگیرکردنی تاوانباران.”
غالب محەمەد ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانییه له په‌رله‌مانی عێراق و یه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی به زمانێكی توند ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت.