بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتائیبی حیزبووڵا لە سەر هێرشەکەی پێنج شەممە شەوی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەیەکی سنوری لە نێوان سوریا و عێراق ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە دوژمنی ئەمریکی بەردەوامە لە تاوانی کوشتنی پارێزەرانی ئاسایشی عێراق و خەڵکە بەشەرەفەکەی و تا تێچووی دارایی و پاداشتەکەی لە لایەن سعوودیە و ئیماراتەوە دابین دەکرێت، واز لە ڕشتنی خوێنی کەسانی بێ تاوان ناهێنێت.
کەتائیبی حیزبووڵا جەختی لەوە کردووەتەوە کە گەلی عێراق مافی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەیان هەیە و ڕایگەیاندووە کە سعوودیە و ئیمارات چاوەڕوانی ئەو وەڵامە بن.
لە ڕاگەێندراوەکەی کەتائیبی حیزبووڵادا هاتووە کە پێشتر هۆشداریمان دابوو کە لایەنەکانی پاڵپشتیکراوی سعوودیە و ئیامارات هەوڵ دەدەن پیلانێک جێبەجێ بکەن تا بەوەش ئەمریکا بۆ هێرشی سەر گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق هان بدەن.
کەتائیبی حیزبووڵای عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە دوژمنایەتی ئەمریکا لە بەرامبەر گەلی ئێمە بە گۆڕینی حکومەتەکان تووشی گۆڕانکاری نابێت و ڕواڵەتی کەسەکان ناتوانن سیاسەتی پیلانگێڕانەی واشنتن بشارنەوە./.