بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە سەرکردایەتی ئەو وڵاتە هێرشەکەی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و قبووڵنەکراو ناو بردووە.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە بۆ سەر وڵاتێکی سەربەخۆی ئەندام لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە.
جێی ئاماژەیە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە سەر فەرمانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە شەوی پێنج شەممە هێرش کراوەتە سەر پێگەی گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق لە ڕۆژهەڵاتی سوریا./.