بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری عێراق بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە سەبارەت بە هاوکاریکردنی واشنتن لە هێرشەکەی سەر پێگەی هێزەکانی خۆڕاگری لە سوریا.
وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاندووە کە بوونی هاوکاری هەواڵگری لە گەڵ ئەمریکییەکان ڕەتدەکەینەوە و جەخت لەوەش دەکەینەوە کە هاوکاری ئێمە و هێزەکانی هاوپەیمانان تەنیا لە سەر شەڕی دژ بە داعش و ئەو هەڕەشانەیە کە ڕوبەڕوی عێراق دەبنەوە و هاوکارییەکەش بە شێوازێکە کە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەستەبەر دەکات.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە شەوی پێنج شەممە بە فەرمانی جۆبایدن چەند پێگەیەکی هێزەکانی نزیک لە ئێران لە رۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان کراوە./.