بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە هێرشی سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئیدانە دەکەین کە سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیانن لە پاراستنی سنورەکانی عێراق لە گەڵ سوریا.
لەو بەیاننامەدا هاتووە کە ئەم هێرشە پیشان دەدات حکومەتی نوێی ئەمریکا و سیاسەتی دوژمنکارانەی بە تەواوی وەک ڕابردوو لە پێناو خزمەت گەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە.
خزعەلی جەختیکردووەتەوە کە تەنیا ڕێگای مسۆگەربوونی سەقامگیری عێراق دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایە و بۆ ئەمەش ئیرادەی خەڵک و بڕیارە سیاسییەکان و هێزی خۆڕاگری عێراق دەبینرێت./.