بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەبار مەعموری وتی: ئەو تیرۆریستانە پاش 2005 لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارسەوە هاتوونەتە عێراق و خۆیان لە نێو خەڵکی بێ تاوان و بازاڕ و گەڕەکەکانی پارێزگای دیالە تەقاندووەتەوە و بە هەزاران کەسیان شەهید و بریندار کردووە.
ناوبراو وتی کە ئەو تیرۆریستە خۆکوژانە بەدەر لە زیانە مرۆڤییەکان بە ملیاران دینار زیانیان بە ژێرخانەکانی پارێزگای دیالەش گەیاندووە.
مەعموری وتی: دەبێت دەرفەتی ئەوە بە بنەماڵەی قوربانیانی ئەو کردەوە تیرۆریستییانە بدرێت کە لە دژی ئەو وڵاتانە سکاڵا تۆمار بکەن.
سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمان لە پارێزگای دیالە وتی کە ئەم پارێزگایە باجی پیلان و توندڕۆیی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی دەدات./.