بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح لەو چاوپێکەوتنەدا وتی کە نەجەفی پیرۆز بووەتە هێمای دادپەروەری و پاڵپشتی لە داواکارییە ڕەواکانی هاونیشتمانیان و ڕێگریکردن لە توندووتیژی و بەرگری لەو مەترسییانەی کە ڕوبەڕوی وڵات دەبنەوە.
ناوبراو وتی کە نەجەفی پیرۆز و مەرجەعیەتی ئائینی بوونەتە هێمای میانەڕۆیی لە عێراق.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی کە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ نەجەف و چاوپێکەوتنی لە گەڵ ئایەتووڵا سیستانی گرنگ و مێژووییە و گوزارشت لە پەیوەندی مرۆڤانە و پاڵپشتی لە کاروانی دادپەروەری و بەهای خۆشەویستی و ئاشتی و برایەتی دەکات./.