بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە خۆچییەکان لە پارێزگای حەسەکە ڕایانگەیاندووە کە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەمریکا چوونەتە گرتووخانەیەکی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی هەسەدە و 10 تیرۆریستی داعشیان لە گەڵ خۆیان بردووە.
ئەو سەرچاوانە بە ئاژانسی فەرمی سوریایان ڕاگەیاندووە کە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەمریکا بە پاڵپشتی کۆپتەرەکانی ئەو وڵاتە تیرۆریستانی داعشیان لە گرتووخانەی الثانویه الصناعیه لە حەسەکە بردووەتە بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی شەدادی لە باشوری ئەم پارێزگایە تا لەوێشەوە ببرێنە بنکەی سەربازی تەنف لە سنورەکانی سوریا و ئۆردن.
سەرچاوەکانی سوریا ڕایانگەیاندووە کە ئەو تیرۆریستانەی داعش لە لایەن ئەمریکاوە بۆ هێرشی دژ بە سوپای سوریا، خەڵکی سڤیل و ناوەندە گرنگەکان بەکار دەهێندرێن./.