بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی پێنج شەممە دوو کاروانی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە باشور و ناوەڕاستی عێراق کراونەتە ئامانج.
ئەو کاروانانە لە پارێزگاکانی بەغدا و بابل کراونەتە ئامانج. هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەناو دژ بە داعش تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی لە بەرامبەر ئەم هەواڵە نەبووە.
لە چەند مانگی ڕابردوو بەردەوام لە عێراق هێرش کراوەتە سەر کاروانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان و بە زۆرینەش لە ڕێگای تەقینەوەی سەر ڕێگاکانەوە بووە. ئەو کاروانانەش لە سنوری سوریا لە ڕۆژئاوا یان سنوری کوێت لە باشورەوە دێنە عێراق.
گرووپە عێراقییەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە موڵەتی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە کۆتایی گەیشتووە./.