بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر قەندیل ئەندامی پێشووی پەرلەمان و سەرنوسەری ڕۆژنامەی البناء ی لوبنان ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە ئاشکرا هەوڵەکانی بۆ زیندووکردنەوە و چالاککردنەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سوریا و عێراق دەستپێکردووە.
ناوبراو وتی کە ئەو هەوڵانەی ئەمریکا بۆ ئەوەیە کە بیانوویەکی بۆ مانەوەی هێزەکانی لەو دوو وڵاتە هەبێت.
ناسر قەندیل وتی: ئەمریکا پیلانی گەڕانەوە و چالاککردنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی لە ناوچەکەدا هەیە تا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش کە لە ڕاستیدا درۆیە، دەست بە سەر ناوچەیەکی زیاتر لە هەر دوو وڵاتی سوریا و عێراقدا بگرێت./.