بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل قەرە ئیسماعلی ئۆغلۆ وەزیری گواستنەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دەیەوێت خاڵێکی سنوری نوێ لە گەڵ عێراق بکاتەوە.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ ناسر حوسێن بندر هاوتا عێراقییەکەی لە شاری ئیستەنبووڵ وتی کە هەر دوو وڵات گەشە بە ژێرخانی سنورە هاوبەشەکان دەدەن.
وەزیری گواستنەوەی تورکیا وتی کە ئەنکەرە و بەغدا خاڵێکی سنوری نوێ و هێڵێکی ئاسن دەکەنەوە.
لە لایەکی دیکەوە وەزیری گواستنەوەی عێراقیش جەختی لە سەر گەشەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا لە بوارەکانی وشکانی، ئاسمانی و هێڵی ئاسن کردەوە./.