بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانەی خۆی لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا دواکەوتنی پەیوەندی نێوان جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودیە بۆ ڕاپۆرتە چاوەڕوانکراوەکەی تایبەت بە تیرۆری خاشقچی دەگەڕێتەوە یان نە، وتی کە هیوادارین ئەو پەیوەندییە لە زووترین کاتدا بکرێت.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بەوەش کە ئایا بە هۆی ئەو ڕاپۆرتەوە بەرپرسانی پەیوەندیدار لە سعوودیە سزا دەدرێن یان نە، وتی کە ئێمە بەڵێنی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی تایبەت بە تیرۆری خاشقچیمان داوە کە لە لایەن بەڕێوەبەری زانیاری نیشتمانییەوە بڵاو دەکرێتەوە.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتی: هەندێک بابەت هەیە کە بووەتە جێی نیگەرانی ئێمە و بژاردەکانی وەڵامدانەوەی بە کراوەیی دەهێڵینەوە.
ساکی ئەوەی ڕەتکردەوە کە شا سەلمان پەیوەندیی لە گەڵ بایدن قبووڵ نەکردبێت و وتی: من سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ئەوان لێدوان نادەم بەڵام چاوەڕوان دەکەین کە ئەو پەیوەندییە لە زووترین کاتدا بکرێت و سەرۆک کۆمار تەنیا لە گەڵ شای سعوودیە وتووێژ دەکات./.