بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولئەمیر دبی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی سادیقون وتی کە ئاشکرابوونی ناوی ئەوانەی دەستیان لە تاوانی تیرۆری شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس هەبووە، لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراقدا نییە.
ناوبراو وتی کە وردەکاری تیرۆر ئەو شەهیدانە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە سەر هێرشی سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی بە نهێنی ماوەتەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە حکومەتی بەغدا لە بڵاوکردنەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەو دۆسیەدا تەنیا کات بە فیڕۆ دەدات./.