بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە خواردنی پیاز چەند گۆڕانکارییەک بەسەر جەستەدا دێت کە لێرەدا ئاماژەیان پێ دەدرێت:
توندکردنی ماسولکە:
لێکۆڵینەوەیەکی زۆر دەریانخستووە کە خواردنی پیاز کاریگەری ئەرێنی درووست دەکات لە سەر چڕکردنەوەی ماسولکە، ڕۆژانە خواردنی پیاز بۆ ماوەی یەک مانگ ماسولکەکان توند دەکاتەوە بەراورد بەو کەسانەی کە حەزیان لە خواردنی پیاز نییە.
کۆلێسترۆڵ دادەبەزێنێت و پارێزگاری لە تەندرووستی دڵ دەکات:
پیاز کۆلێسترۆڵە خەراپەکان کەم دەکاتەوە، هەروەها ئاستی کۆلێسترۆڵ لە خوێندا کەم دەکاتەوە، بەوەش ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەربوون دەگرێت.
ئاسانکاری پرۆسەی هەرسکردن:
پیاز دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان کە پرۆسەی هەرسکردن خێرا دەکات، ئەنجامەکەشی بەکتریای بەسوود لە ڕیخۆڵەکان زیاد دەکات.
ڕێگری لە خەراپبوونی خڕۆکەکان و زیادبوونی دژە ئۆکسان دەگرێت:
پیاز 25 جۆری جیاواز لە دژە ئۆکسانی بەسوودی تێدایە بۆ جەستە، نەک هەر ئەو دژە ئۆکسانانە کە ڕێگری لە هەندێک نەخۆشی دەکەن، بەڵکوو ڕێگری لە خەراپبوونیان دەگرێت.
باشکردنی هەستی بینین:
پیاز مادەی کویرسینی تێدایە کە دژی لێڵبوونی چاو دەجەنگێت و تەندرووستی چاو دەپارێزێت.
دژی پیرییە و تەندرووستی پێست بەهێز دەکات:
پیاز یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی پێست بە جوانی، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی ئەی، سی و ئی، هەروەها زیپکەی دەمووچاو کەمدەکاتەوە./.