بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاندووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنای بەریتانی بە خێرایی لە وڵاتانی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.
لە ڕاپۆرتێکی ئەو ڕێکخراوەدا هاتووە کە ئەو ڤایرۆسە لە هەفتەی ڕابردوو لە 7 وڵاتی دیکەدا بڵاو بووەتەوە و ژمارەی ئەو وڵاتانەش کە ڤایرۆسە گۆڕدراوەکەیان تێدا تۆمار کراوە گەیشتووەتە 101 وڵات.
ڤایرۆسی کۆرۆنای بەریتانی یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کە بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە و ڕێژەی مردنیش بەو ڤایرۆسە بەراورد بە کۆرۆنا ئاساییەکە زیاترە./.