بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاخەوان ئەبوبەکر ڕایگەیاندووە کە لە کاتژمێر 12 ی ئەمشەو تا کاتێکی نادیار خاڵی سنوری باشماخ بە ڕووی گەشتیاراندا دادەخرێت بەڵام جموجوڵە بازرگانییەکان وەک ڕابردوو بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتی کە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێرانن ڕێگای گەڕانەوەیان پێدەدرێت و هەروەها ئێرانییەکانیش لە هەرێمی کوردستان دەتوانن بۆ وڵاتی خۆیان بگەڕێنەوە.
پێشتریش لە سەر داوای ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان، خاڵی سنوری پەروێزخان بە ڕووی گەشتیاران داخرابوو./.