بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلمی سینەمایی “بیرۆکەی سەرەکی” بەرهەمی ساڵی ١٣٩٧ لەگەڵ ١٠ فیلمی دیکەی ئێرانی لە بەشی ڕوانگەی ئێرانی هەژدەهەمین خولی فێستیڤاڵی چنای هیند نمایش دەکرێت.
هەژدەهەمین خولی فێستیڤاڵی چنای هیند 18 بۆ ٢٥ی فێبریڤێری لە شاری چنای بەڕێوەدەچێت.
مریلا زارعی، بەهرام ڕادان، پژمان جەمشیدی، هانیە تەوەسولی لە ئەکتەرانی ناسراوی ئەم فیلمەن.
فێستیڤاڵی چنای گرینگترین ڕووداوی سینەمایی هیندستانە.