بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری سیاسی ڕایانگەیاندووە کە محەممەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەبی لە میانەی سەردانەکەی سەعد حەریری بۆ ئیمارات، پێشنیاری هاوکاری دارایی بۆ کردووە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی دامەزراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی.
جێنشینی ئەبوزەبی هەروەها پێشنیاری ئەوەی بە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان داوە کە خێزانەکەی کە لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو لە ڕیاز نیشتەجێن بۆ ئەبوزەبی بگوازرێنەوە.
پەیوەندییەکانی ئەبوزەبی و حەریری لە پاش یەک ساڵ و نیو ئاڵۆزی نێوانیان بە نێوەندگێڕی فەرەنسا ڕووی لە باشتربوون کردووە.
سەرچاوەیەکی دیکە سەبارەت بە هەڵوێستی سعوودیە لە سەر پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتدارانی ڕیاز داوای پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتی حەریری دەکەن و پاشان بە پێی هەلومەرجەکە بڕیار دەدەن./.