بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ ون بین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی پەکینی لە سەر ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران دووپات کردەوە.
ناوبراو قۆناغی ئێستای ئەو ڕێکەوتنەی بە هەستیار ناو برد و وتی کە لەم قۆناغەدا هەم دەرفەت هەیە و هەم کێشەش دەبینرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: ئێمە هەموو کات لەو بڕوایەداین کە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی و هەڵگرتنی گەمارۆکان دەتوانێت کلیلی چارەسەری کێشەکان بێت./.