بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ئەلکسی ناڤاڵنی بەرهەڵستکاری ڕووسیا و هەروەها تۆمەتبارکردنی ڕووسیا بە هێرشە ئەلکترۆنییەکانی سەر دامەزراوە گرنگەکانی ئەمریکا، حکومەتی جۆبایدن نیازی ئەوەی هەیە کە زنجیرە سزایەک بە سەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنێت.
چەندین سەرچاوەی ئاگادار بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستیان ڕاگەیاندووە کە ئەو سزایانە پەیوەندی بە هێرشە ئەلکترۆنییەکانی سەر ئەمریکاوە هەیە کە ڕووسیای پێ تۆمەتبار کراوە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە پەیامی سزاکان ئەوەیە کە بایدن بە توندی وەڵامی هەر هێرشێکی لەو شێوەیە دەداتەوە کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکاتە ئامانج./.