بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەزیز نەسیرزادە وتی کە پرۆژەی کەمان 22 لە دوایین قۆناغەکانی خۆیدایە و بۆ چەندین ئامانج کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
ناوبراو وتی: ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە توانای فڕینی 3000 کیلۆمەتر و زیاتر لە 24 کاتژمێری هەیە و بە هەڵگرتنی تەقەمەنی زیرەک تایبەتمەندییەکی دیکەی هەیە.
ئەو فەرماندە باڵایەی ئێران وتی کە ئەمڕۆ لە درووستکردنی هەموو جۆرە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان گەیشتووینەتە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و بە پێی پێویست فڕۆکەی خۆمان بەرهەم دێنین./.