بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود بەهرام نەژاد ڕۆژی سێ شەممە بە پەیامنێری جام کوردیی ڕاگەیاند کە مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەریتانی لە پارێزگای کرماشان لە ئارادایە و بە پێی بڕیارەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و هەروەها بە پێی ئەوەی کە ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتی عێراقیش بڵاو بووەتەوە، هاتووچۆی گەشتیاران و خەڵک لە خاڵە سنورییەکانی پەروێزخان، خۆسرەوی، شۆشمێ، سومار و شێخ سڵە تا کاتێکی نادیار قەدەغە کراوە.
بەهرام نەژاد وتی: ئەو عێراقییانەی کە لە ئێستادا لە ئێراندان دەتوانن بە هەبوونی پشکنینی کۆرۆنا لە سنورەکانەوە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.
وتەبێژی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان وتی: ترانزێت و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان وەک ڕابردوو بەردەوامە. شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی ترانزێت بە پشکنینی کۆرۆنا لە ژێر چاودێری تیمە تەندرووستییەکان لە خاڵە سنورییەکان دەتوانن درێژە بە چالاکییەکانی خۆیان بدەن./.