بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەحسین خەفاجی ڕایگەیاند کە ژمارەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق کەمتر لە هەزار کەسە.
ناوبراو وتی: فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی کەمپی هول لە گەڵ دۆسیەی سنورەکان بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە بوونی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە هەوڵ دەدات.
وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق هەروەها وتی کە تیرۆریستانی داعش هەوڵ دەدەن بە هەر شێوازێک لە سوریاوە دزە بکەنە ئەم وڵاتە بە تایبەت لە نێوان ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
وتیشی کە لە گەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ڕێگری لە جموجوڵی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە./.