بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەکە ئاشکرای کردووە کە لە سەدا 22 ی ئەو کەسانە لە شاری ۆهان تووشی کۆرۆنا بوون لە پاش دەرچوونیان لە نەخۆشخانە بە شەش مانگ تووشی کێشەی هەڵوەرینی قژ بوونەتەوە.
توێژینەوەکە هەروەها ئاشکرای کردووە کە لە سەدا 63 ی ئەوانە تووشی کۆرۆنا بوون، تووشی هیلاکی و لاوازبوونی ماسولکەکان دەبن و لە سەدا 26 ی ئەوان تووشی کەمخەوی دەبنەوە.
هەروەها بە پێی ئەنجامەکانی ئەو توێژینەوەیە، لە سەدا 23 توشبووان بە کۆرۆنا پاش تێپەڕاندنی نەخۆشییەکە تووشی دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونی و لە سەدا 22 ی ئەوان تووشی ڕوتانەوەی قژ دەبن./.