بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشور ڕایگەیاند کە پاش ڕاوێژ لە گەڵ ئەمریکا پارە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران ڕایگەیاندبوو لە گەڵ کۆریای باشور سەبارەت بە گواستنەوە و بەکارهێنانی سەرچاوە داراییە بلۆککراوەکانی گەیشتووەتە ڕێکەوتن.
ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕێکەوتنە لە پاش کۆبوونەوەی عەبدولناسر همەتی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەم وڵاتە و باڵیۆزی کۆریای باشور لە تاران بووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی ئێران، 7 ملیار دۆلاری ئەم وڵاتە لە کۆریای باشور بە هۆی سزاکانی ئەمریکاوە دەستی بە سەردا گیراوە./.