بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی پادرۆن لە سەردانێکیدا بۆ تاران، وتی: ئێران بە ماڵی خۆمان دەزانین، ئەم وڵاتە دۆستی ئێمەیە، خۆشبەختانە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان ئێمەدا هەیە.
بەشداری لە پێشانگای گەشتیاری و پیشەسازی دەستی تاران، کۆبوونەوە لە گەڵ عەلی ئەسغەر مونسان وەزیری گەشتیاری ئێران، واژۆکردنی ڕێکەوتنی گەشتیاری 2024-2020 و کۆبوونەوە لە گەڵ چالاکوانانی کەرتی تایبەت، بەشێکە بەرنامەی کاری سەردانەکەی وەزیری گەشتیاری ڤەنزولیا بۆ تاران./.