بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە کاردانەوەی بەرامبەر بەو هێرشە ڕۆکێتییە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توێتەر ڕایگەیاند: بەردەوامی هێرشە ڕۆکێتییەکان بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا سەرەڕای بڕیاری ئاشکرا و ڕوونی دەستەی هەماهەنگی خۆڕاگری عێراق و بەو شێوەیە کە هێرشەکان هەر جارێک خەڵکی ئاسایی دەکاتە ئامانج بە بێ ئەوەی کە زیان بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بگەێنێت، چەندین پرسیاری سەبارەت بەو لایەنەی کە لەم هێرشانە قازانج دەکات، هێناوەتە پێشەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە گرووپەکانی خۆڕاگری زانیاری پێویستیان لە سەر ئەو هێرشانە هەیە و لە کاتی خۆیدا بڵاوی دەکەنەوە.
بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بەردەوام ڕایگەیاندووە کە هێرشە ڕۆکێتییەکانی سەر ناوچەی سەوز پەیوەندیی بە ئەمریکییەکانەوە هەیە تا وێڕای ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی عێراق، گرووپەکانی خۆڕاگریی پێ تۆمەتبار بکەن./.