بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەعفەر حوسێنی وتەبێژی باڵی سەربازی کەتائیبی حیزبووڵای عێراق، وتی: بە بۆچوونی ئێمە هێرشە ڕۆکێتییەکەی شەوی دووشەممەی ناوچەی سەوزی بەغدا کاری دەستێکی تێکدەرە کە دەیانەوێت دۆخی ناوخۆیی عێراق ئاڵۆز بکەنەوە.
ناوبراو ئەو هێرشەی بە قبووڵنەکراو ناو برد و وتی کە ئەمرییەکان بەم هێرشە گوماناوییانە دەیانەوێت گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق تۆمەتبار بکەن./.