بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل ئولیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا وتی: کەس نییە بڕوای بەوە هەبێت کە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران سەرکەوتنی بە دەست هێنابێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە پڕوپاگەندەی ئەمریکییەکان لە دۆسیەی ناوەکی ئێران، وتی: بانگەشەکان دەبێت بە پێی ڕاستییەکان بێت تا سەرکەوتوو بن.
ئولیانۆف وتی کە ئەمریکا پێویستە بە چاکسازی لە سیاسەتەکانی بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران و کۆمەڵەی وڵاتانی 1+5 بگەڕێتەوە./.