بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی خواردنی کاهو سوودێکی زۆری بۆ پێست و جەستە هەیە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت:
قژ:
زۆرێک لە کێشەکانی قژ بە هۆی کەمی خۆراک و ئەو خۆراکانەیە کە ڕێژەی ئاسن و ڤیتامینی پێویتسیان تێدا نییە. کاهو سەرچاوەیەکی سەرەکی ئەو پێکهاتانەیە کە بۆ بەهێزبوونی قژ و چارەسەربوونی هەڵوەرینی پێویستە.
پێست:
زۆر خواردنی کاهو پێست جوان دەکات بە هۆی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین ئەی، کە کەمی ئەو ڤیتامینە دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشی پێست.
جەستە:
کاهو ڕۆڵێکی زۆر دەبینێت بۆ دابەزینی کێش، لە بەر ئەوەی کە ڕێژەی کالۆریی تێدا نزمە و هیچ چەورییەکی تێدا نییە، سەرەڕای ئەوەش کاهو سوودێکی زۆری هەیە بۆ ڕاگرتنی تەندرووستی دڵ و ڕێکخستنی نۆبەی دڵ.
کاهو یارمەتیدەرێکی باشی کۆئەندامی هەرسکردنە و کارەکانی ڕێک دەخات و حەزی خواردن زیاد دەکات. کاهو دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانی وەک: پیتاکاروتین و ڤیتامین ئەی و ڤیتامین جی، هەروەها هاوکاری بەهێزکردنی بەرگری جەستە و دژە هەوکردن دەدات، تەندرووستی پێست دەپارێزێت کە یەکەم هێڵی بەرگری جەستەیە./.