بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆزپ بۆرڵ وتی کە بە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە میوانداری یەکێتی ئەورووپا گەشبینم.
ناوبراو وتی کە یەکێتی ئەورووپا درێژە بە هەوڵەکانی بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی نافەرمی لە نێوان لایەنەکانی ڕێکەوتنی ناوەکی و ئەمریکا دەدات.
بۆرڵ وتی: هیوادارم لە ڕۆژانی داهاتوو هەواڵی نوێ سەبارەت بە هەوڵەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ زیندووکردنەوەی دیپلۆماسیەتی ناوەکی لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕابگەێندرێت.
ناوبراو پێشوازیی لە ڕێکەوتنەکەی نێوان ئێران و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی کرد و وتی کە ئەم ڕێکەوتنە دەرفەت و کاتی پێویستمان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی پێدەدات./.